سوپای داگیرکەر هێرشی کردە سەر غەززە: ٤ شەهید
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی جارێکی دیکە ئاگربەستی پێشێل کرد و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٤ کەس شەهید بوون.
هێزەکانی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشیان کردە سەر چەند ناوچەیەک لە شارەکانی غەززە و خان یونس.
بە پێی ڕاگەیندراوی نەخۆشخانەکانی غەززە، یەکێک لە مەدەنییەکان لە ئەنجامی هێرشی تۆپهاوێژ بۆ سەر ناوچەی ئەلشاف لە نزیکەی هێڵی زەرد لە ناوچەی توفاح لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە شەهید بوو.
هێرشێکی دیکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر ناوچەی ئارمیدا لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو و ٢ کەسیش بریندار بوون.
هێرشێکی دیکە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆ سەر بەنی سوهەیلا لە ڕۆژهەڵاتی خان یونس ئەنجام درا و لە ئەنجامی هێرشەکەدا کەسێک شەهید بوو.
سوپای داگیرکەری سەهیۆنی لە ١٠ی ئۆکتۆبەرەوە کە ئاگربەست ڕاگەیەندراوە سەدان جار ئاگربەستی پێشێل کردووە و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٣٤٣ کەس شەهید بوونەتە و ٨٧١ کەسیش بریندار بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەقفی یەتیمەکان کە پڕۆژەی "هەموو ڕۆژێک سفرەیەک"ی دەستپێکرد بۆ پاڵپشتیکردنی خەڵکی غەززە بەردەوامە لە دابەشکردنی ژەمە گەرمەکانی ڕۆژانە لە ناوچەکەدا.
بەهۆی تەقینەوەیەک لە باشووری ئەفغانستان ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
حازم قاسم وتەبێژی وتەبێژی بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی حەماس لەبارەی ئامادەبوونی شاندی حەماس لە قاهیرە بۆ قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی ئاگربەست ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.